ده‌كرێ بڵێین “ڕێبازى دیكتاتۆره‌كان” نووسراوهیهكى تیۆریك نییه، به‌ڵكوو ده‌كرێ به بێ ترس به ڕاگەیەندراو یان “گوتار”ێكى له قه‌ڵه‌م بده‌ین كه پشتى به ئه‌زموونى تاكه‌كه‌سى و تیۆرییه‌كى له‌سه‌نگى مهحهكدراوى به‌كرده‌وه قایمە. ئه‌و شته‌ى تومازۆى سه‌گانى، پاڵەوانی سەرەکیی ئەم کتێبە، سه‌باره‌ت به فاشیزمى ئیتاڵیا و نازیزمى ئەڵمانیا ده‌یڵێت ڕووناكى و وردبینى مێژوونووسیى به‌رهه‌ستى پێیه. كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى وه‌ك: “ئامرازگهلى په‌یوه‌ندیى كۆیى”، “شارستانییه‌تى جڤاتى (بەکۆمەڵ)”، “ده‌نگى گشتى”، “كه‌ڵكه‌ڵه‌ى تۆتالیتاریزم” و زۆر كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى دیكه‌ى له‌م چەشنە، ئه‌و سهرهباسانهن كه پێویستییان به شیكردنه‌وه و لێکۆڵینەوەی زیاتر، و جارى وایه ته‌نانه‌ت تازه‌كردنه‌وه‌ى بۆچوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە




