لە زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی “کوردستان دیالۆگ” ۲٠۲٤ کتێبی: جەلال مەلەکشا، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان ژانر: توێژینەوەی ئەدەبی نووسینی: عەبدولخالق یەعقووبی دزاینی ناوەڕۆک: ڕەنجدەر جەبار دیزاینی بەرگ: هەرێم عوسمان چاپخانەی پاندا ـ سلێمانی ۲٠۲٤ شیعری جەلال مەلەکشا خاوەنی ئەو ...
من پێستم سپییە بەڵام ڕەشپێستم خۆش دەوێ; من پیاوم بەڵام دوژمنی ژن نیم; من هیومانیستم سەرباری ئەوە ڕێز لە دینباوەڕان دەنێم; من مرۆڤم كەچی هەرگیز خۆم لە سەرووی خاك و بەرد و شاخ و گژوگیا و ئاژەڵانەوە نابینم٠ من تەنیا ...
ماڵی یەكەمم ویژدانمە، بۆیە ئارام و پاكی ڕادەگرم٠ ماڵی دووهەمم مێشكمە، بۆیە پڕ و پاراوی دەكەم٠ ماڵی سێهەمم جەستەمە، بۆیە ڕێك و سەلامەت دەیپارێزم٠ ماڵی چوارەمم خۆشەویستەكەمە، بۆیە ڕێز و قەدری دەگرم٠ ماڵی پێنجەمم زمانمە، بۆیە دەولەمەند و شیرینی دەكەم٠ ...
شـیعری شـێرکۆ بێکەس لێوانلێوە لە ڕۆحی بەرەنگاربوونەوە و هیوا، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی ئەو بە خۆشەویسـتیی نیشـتمانەکەی لەلایـەک و دادپـەروەری و ئازادیـی لەلایەکـەی دیکەیـە. شـێرکۆ بێکـەس جیهانێـک وێنـا دەکات کـە خۆشەویسـتی و تێگەیشـتن بەسـەر نەفـرەت و سـتەمدا سـەربکەوێت و، تاکـەکان ...
پێشکەشکردنی وتاری “پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەوی تاوەگۆزی-دا” لە دووهەمین دیداری ئەدەب و کولتووری هەورامی لە هەڵەبجە، ڕۆژی شەممە، ١٩/١١/٢٠٢٠ و تازەکردنەوەی دیداری هاوڕێیانی وێژە و وشە. وتارەکەم بە یاد و ناوی هەرمانی گیانبەختکردووانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەکەم دەستپێکرد. پوختەی بابەتەکەم: ...
ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی دۆخی تراژیکی نەوەی گەنجی کۆمەڵی ئێستای کوردی و وێناکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی ئاشقانە و ئایدیالی ئەم نەوەیە لەگەڵ جیهانی بەرژەوەندیگەرایانە و بناژۆخوازی نەوەی پیش خۆیانە، واتە دایک و باوکانیان. زەردەشت ئەم دۆخەی لە دووتوێی وردەگێڕانەوەی ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەی ...
کەسانێکیش کە ناتوانن باوەڕ بە هەستانەوەی ڕۆحانی یان جەستەیی بێنن، ڕەنگبێت بە بیرۆکەی هەرمانبوونی زەینی کەمێک ئەهوەن ببنەوە؛ واتە ئەم تێفکرینە مرۆڤگەرایانەیە کە خواستی خۆویستانەی پاداشتی خودایی لە ژیانی دونیای پەسڵان دەشێت جێی خۆی بۆ ئەم هیوا خاکەڕایانەترە چۆڵ بکات ...
گەنج؛ ئەو توێژەی شوێنێك لەسەر شانمان بۆ دەستیان پێویستە ھەبێت. ئەو گەنجە خوێنشیرینە سوورپۆشە شەرمی كرد زۆر نیزیك لە منەوە ھەڵترووشكێ. پێم گوت، كوڕی باش، وەرە پێشتر و دەستت لەسەر شانم دانێ. عەبدولخالق یەعقووبی فۆتۆ: زمناكۆ ئیسماعیل كۆڕی ناساندن و ...
ئەدەبیات ئەڤین و ئەڤین ئەدەبیاتی ژیانی منە. عەبدولخالق یەعقووبی ادبیات عشق و عشق ادبیات زندگی من است. Literature is the love and love is the literature of my life. Abdulkhaliq Yaqubi, Kurdish literary critic ...
جارێک لە کۆنەهاوڕێیەکی شاعیرم پرسی، کاکە ئەوە بۆ ماوەیەکە هیچ بڵاو ناکەیتەوە؟ نانووسی یان هەر حەز ناکەی ئێمەمانان کارەکانت ببینین؟ گوتی، نا، برای خۆم؛ هەر باوەڕم بە نووسین بە کوردی نەماوە؛ کورد کاری جیددی ناخوێنێتەوە؛ ئەسڵەن کوا کورد خوێنەری بەرهەمی ...









