دەقی لێدوانی عەبدولخالق یەعقووبی بۆ خوێندکارانی بەشی کوردیی زانکۆی کۆیە کە تێێدا بە کورتی دەیهەوێت بڵێت: “خۆشەويستیى من بۆ نالى سەرەتا خۆشەويستیيەكى عاتیفى بوو؛ واتە، من ناليم وەك بەشێك لە ميراتى كولتووریى وڵاتى خۆم دەبينى، كەسايەتييەك كە لە سەردەمانێكى زۆر ئەستەمدا يەكەم جاربوو شيعرى كلاسيكى كوردیى بە زاراوەى سۆرانى نووسیى. بەڵام دواتر هەستم كرد دەبێت خۆشەويستيم بۆ شاعيرانى گەورەمان ئاستى سۆز و عاتيفە تێپەڕێنێت و بگاتە ئاستێك تێیدا خوێندنەوەى مەعريفە و هزر و ئەندێشە و فەلسەفەى ئەو شاعيرانە بایخی پێ بدرێت و کاری بۆ بکرێت.”




