لەم ڤیدیۆیەدا باسی هۆیەکانی خوێندنەوەی شیعری کلاسیکی کوردی و پێداویستیی ڕاڤەکاریی ئەم ژانرە دەکرێت. گرنگیی خوێندنەوەیەکی ئەوتۆ بەتایبەت ئەو کاتە دەردەکەوێت کە ببەسترێتەوە بە تێکەڵکردنی ئاسۆکانی دەقی کلاسیک و دۆخی مۆدێڕن، واتە ئەوەی گوتارەکانی دەقێکی کلاسیک تا چ ڕادەیەک بەکەڵکی تێگەیشتن لە دۆخی هەنووکەیی دێن. لەم مژارەدا، شیعرەکانی نالی و مەحوی و گوتارەکانی ئەم شاعیرانە وەکوو نموونەی سەرەکیی ئەم پێداوێستییە باس دەکرێن.




