لێدوانی عەبدولخالق یەعقووبی لەسەر شیعری حەسیب قەرەداغی، شاعیری فەرهەنگی غەم، هەولێر

لێدوانێک لەسەر شیعری حەسیب قەرەداغی، شاعیری فەرهەنگی غەم

دەبێ بڵێم دەنگی شیعری حەسیب قەرەداغی یەکێک لە دەنگە هەرە جدییەکانی ئەو خەتە شێعریە بوو کە گۆرانی شاعێر لە شێعری کوردی بنیادی نا و ئەگەر ئاماژە بە دوو ناوی تری هاوئاستی بکەین دەتوانین باسی ئەحمەد هەردی و کامەران موکری بکەین. حەسیب قەرەداغی لەو ڕوانگەیەوە بۆ من شاعێرێکی تایبەت و جیاوازە کە بەڕاستی شارەزاییەکی تەواوی لەو مێژووە بوو کە دەکرێ ئینسانی کورد وەکوو فەلسەفەی شێعری بیخوێنیتەوە و باسی لێ بکەی.