مەعریفە و جیھانبینی لە شیعری نالی-دا، دیدارێک لەگەڵ عەبدولخالق یەعقووبی – ڕەخنەکاری ئەدەبی و وەرگێڕ

مەعریفە و جیھانبینی لە شیعری نالی-دا

شیعری نالی بۆ جوانە؟ کە دەڵێین جوانیی شیعری نالی مەبەستمان چییە و واتای چی دەگەیەنێت؟ ئەگەر نالی تا ئێستا زیندوو بووە لە نێو پانتایی ئەدەبی کوردی و بەتایبەت شیعری کوردی، ھۆیەکەی چییە؟ دیارە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ مەسەلەی فۆڕم و زمان، کە بەشێکی گرنگیشە؛ بەشێکی گرنگیشی دەگەڕێتەوە سەر ئەو مەعریفە و جیھانە مەعریفییەی کە نالی دەستی بۆ بردووە، و لە ھەندێ جێگەدا ئازایانە دەستی بۆ بردووە، و کارێکی کردووە کە پێشتر ئەگەر پێشینەشی بووبێ، نالی بە ڕوانگەیەکی تازە باسی کردبێت.