ڕەخنەی ئەدەبی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕەخنەی ئەدەبی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕەخنەی ئەدەبی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتارێکی نوێ و کەم تەمەن، بەڵام پڕجووڵە و وزەمەندە. هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆماری کوردستان (١٩٤٦) و کرانەوەی کاتەکیی کەشی سیاسیی گونجاو بە ڕووی چالاکیی کولتووریی و بە تایبەت ڕۆژنامەنووسیی، دەرەتانی سەرەتاتکێ کردنی ئەو قەڵەمانەی (نموونەی دیار هەژار و هێمن، دوو شاعیری نەتەوەییی کۆمار) کە هاوکات هەم سیاسەتوان بوون، هەمیش وێژەوان ڕەخسا. ئەم سەرەتایە پتر لەوەی گوتاری ئەدەبی/ سیاسی بێت گوتارێکی سیاسی/ ئەدەبی بوو…