ئەو نووسەر و شاعیر و وەرگێڕ و پرۆفیسۆرەی بتوانن لە یەک ڕستەیدا زیاتر لە پێنج هەڵەی ڕێنووس یان ڕێزمان یان واتایی بدۆزنەوە، هەرگیز شایستەی ئەوە نییە بەرهەمەکەی بخوێندرێتەوە. ئایا ئێوە جامی جامفرۆشێک دەکڕن جامەکانی لە سەد لاوە درزیان تێکەوتبێت، کونیان ...
من لە ژیانی ڕۆژانەمدا سێ «كەم» و سێ «زۆر» جێبەجێ دەكەم: كەم دەبێژم، كەم دەخۆم، كەم دەنووسم؛ زۆر دەبیسم، زۆر دەگەڕێم، زۆر دەخوێنمەوە. (عەبدولخالق یەعقووبی، یادداشتەكانی ڕەخنەكارێكی عاشق) ...
شیعر بە ڕای من هەرانانەوەی زمانە لە مەیدانی جیهاندا؛ نوێکردنەوەی بواری پەیڤە لە گۆڕەپانی کەتوار (واقیع). پەرجووی ڕاستەقینەی شیعر ئاراستەکردنی زمانە بۆ گۆڕینی گۆشەنیگای هزر. ئەو شاعیرەی زمانبازی داهێنەر نەبێت ناتوانێت هزرڤانی بەرهەم هێن بێت. شیعر ناچارە ئەدەبییەتی خۆی لە ...
نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی؟! خۆ تۆ بە حیسابێ وەکوو پەروانە شەمت بوو. بوێریی ڕەخنە لەخۆگرتن تەنیا شایستەی مرۆڤە زانا و خاکەڕاکانە. نالی کە دەگاتە لووتکەی داهێنان و هزرمەندی، خۆی بە جوعەل واتە قاڵۆنچەیەک دەشوبهێنێت کە نوقمی شیاکەیە، ...
خوێندمەوە “عیشق”، دەنگی عیشق لە هەناومدا زرینگایەوە؛ نووسیم “عیشق”، ڕەنگی عیشق لە ڕوخسارمدا پشکووت. عیشق لە ناخی پیت و پەیڤەکانەوە لە دایک دەبێت. کە واتە، عیشق دەخوێنمەوە تا بە عیشق بژیم و دەنووسم عیشق تا لە عیشقدا بڕوێم. عیشق چیرۆکێکی ...
ھێمن سێ خزمەتی گەورەی بە مێژووی ئەدەبی كوردی كرد: یەكەم، شیعری كلاسیكی كوردیی لە زمانی نوخبەگەرایانەی قوتابخانەی بابان پەڕاندەوە بەرەو زمانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی ئاسایی . دووھەم، ناوەڕۆكی شیعری كلاسیكی كوردیی لە چەمكگەلی میتافیزیك بەگشتی و عاریفانە بەتایبەتی بەرەو ئاقاری ...
ئەو کاتەی من چاوم بە دنیا پشکووتبوو، ئەو تەمەنی ٥٤ ساڵ بوو. ئێستا پاش ٤١ ساڵ ، بە کاک گوشاد حەمە سەعیدی گوتبوو تاسەی دەکەم. دەبێ بێت سەردانم بکات. دوو سێ مانگ پێشتر لە کۆیە لە کۆڕی رێزلێنانی ٥ دەقەیەک ...






