زمانی کوردی لە ئێران

زمانی کوردی لە ئێران

دەگوترێت شۆڕشی ١٩٧٩-ی ئێران ئەم وڵاتەی لە زۆر بار و بواردا تووشی گۆڕانکاری کردووە. ئەم کتیبە دەخوازێت ڕێژەی لادانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ک ئ ئ)، ئەگەر هەر لە بنەڕەتەوە لادانێک لە ئاراد بووبێت، لە سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی زمانیی ڕژیمی پەهلەوی لە هەمبەر زمانگەلیی نافارسیی نێو ئێران تاوتوێ بکات. ئەو خاڵانەی ئەم کتێبە دەیاندۆزێتەوە، لە هەر دوو ڕژیمی پاشایاتی و ک ئ ئ، بریتییە لە سیاسەتی (١) هەڵسوکەوتکردن لە گەڵ فرەزمانیی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەبوونی وڵات و یەکگرتووییی نەتەوایەتی، (٢) سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانگەلی نافارسی، و (٣) بەهێزکردنی باڵادەستی و سەرەتیی زمانی فارسی وەک سەیوانێک بۆ یەکانگیرکردنی سیاسەتێکی هاوشێوە هەم لە باری قەومییەوە، هەمیش لە باری زمانییەوە.

 

بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە