شیعری بلەیک نوێنەری مەزنایەتیی جیهانی بوون و بێقیمەتیی ئەو لایەنانەیە کە دژ بە جوانییەکانی جیهان و مرۆڤ ڕادەوەستن. لە ڕوانگەی ئەوەوە، جیهان لە سەر بنەمای سروشتێکی هونەری دامەزراوە. دیدی ئەو بۆ کاینات دیدێکی مرۆڤ-تەوەر و هیومانیستییە . بەڵام لە هەمان کاتدا، لە چوارچێوەی ئەم هیومانیزمە، بلەیک ڕەخنە لەو کەس و دامەزراوانە دەگرێت کە دژی سروشتی هونەری و بێگەردی ئەم جیهانەن. بە وتەیەکی تر، ئەوە ئەم کەس و دامەزراوە ئایدیالۆژیستەن کە دژ بە تەبیعەتی پاکی کاینات ڕادەوەستن و دەبنە هۆی دزێوکردنی ئەم جیهانە. هەر بۆیە دەبینین بلەیک لە شیعری خۆیدا لە لایەکەوە لە سەر چەمکی گەورەیی و پاکیی مرۆڤ، ئازادی و دادپەروەریی ئینسانی لەنگەر دەگرێت و پەسندیان دەکات، و لە لایەکی ترەوە، سەنگەر لە دژبەرانی بەرەی کەرامەتی مرۆیی و پاقژیی ئەم جیهانە دەگرێت و ڕەخنەبارانیان دەکات.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە




