ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە غەزەلەکانی (سۆنێت) ویلیام شێکسپیر، شانۆنامەنووس و وێژەوانی بەناوبانگی بریتانی. زۆربەی غەزەلەکان لەبارەی چەمکی “ئەڤینی ڕاستەقینە” و هەرمانبوونی ئەڤین” دەدوێن و پتر پێداگریی لەعیشقێکی جەستەیی/ئینسانی دەکەن تا ڕۆحانی/ئیلاهی. خاڵێکی سەرەکیی دیکەی ئەم غەزەلانە باسکردنە لە کاتیبوونی ژیان و هەرمانبوونی عیشقی یار. شێکسپیر پێی وایە ئەڤینی یار ئەو کاتە هەرمان دەبێت کە لە دووتوێی شیعرەکانیدا تۆمار بکرێت. ئەم شیعرانە نموونەی سۆنێتی سەرکەوتووی ئەدەبیاتی کلاسیکی ڕۆژاوایە، و وەرگێڕ هەوڵی داوە شێواز و زمانێکی گونجاو بۆ ناوەڕۆک و فۆڕمی ئەو غەزەلانە بەکار بهێنێت.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە




