“دەنگی بلوورینی دەق” هەڵبژاردەی کۆمەڵێک وتاری هەمەڕەنگی ڕەخنەیی نووسەرە لەبارەی شیعری کلاسیکی کوردی، شیعری هاوچەرخی کوردی، ڕۆمانی کوردی، مژاری گرنگیی وەرگێڕان بۆ ئەدەبی کوردی. لەم کتێبەدا ئاوڕ لە ئاسەواری ئەدەبیی وێژەوانانێکی لەچەشنی نالی، هەژار موکریانی، شێرزاد حەسەن و هتد دراوەتەوە. ئەم کتێبە هەوڵێکی سەرەتاییە لە بواری ڕەخنەکاریدا بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەدەبی لەسەر بنەمای گوتارەکانی تیۆریی ئەدەبی.




