شیعری بلەیک نوێنەری مەزنایەتیی جیهانی بوون و بێقیمەتیی ئەو لایەنانەیە کە دژ بە جوانییەکانی جیهان و مرۆڤ ڕادەوەستن. لە ڕوانگەی ئەوەوە، جیهان لە سەر بنەمای سروشتێکی هونەری دامەزراوە. دیدی ئەو بۆ کاینات دیدێکی مرۆڤ-تەوەر و هیومانیستییە . بەڵام لە هەمان ...
دەگوترێت شۆڕشی ١٩٧٩-ی ئێران ئەم وڵاتەی لە زۆر بار و بواردا تووشی گۆڕانکاری کردووە. ئەم کتیبە دەخوازێت ڕێژەی لادانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ک ئ ئ)، ئەگەر هەر لە بنەڕەتەوە لادانێک لە ئاراد بووبێت، لە سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی زمانیی ڕژیمی پەهلەوی لە ...
پێش گریمانەی کتێبی بەر دەستتان ئەوەیە کە لە راستیدا ناشێت تیۆریی ئەدەبی و کاری ئەدەبی – واتە کاری تەئویل – بە تەواوی لێک جیا بکرێنەوە؛ ئەم هاوپێچی و پێکەوە بوونە پتر لە ئاستی پێشکەوتووتری تۆژینەوەگەلی ئەدەبیی زانکۆییدا دەکەوێتە بەر چاو. ...
ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە غەزەلەکانی (سۆنێت) ویلیام شێکسپیر، شانۆنامەنووس و وێژەوانی بەناوبانگی بریتانی. زۆربەی غەزەلەکان لەبارەی چەمکی “ئەڤینی ڕاستەقینە” و هەرمانبوونی ئەڤین” دەدوێن و پتر پێداگریی لەعیشقێکی جەستەیی/ئینسانی دەکەن تا ڕۆحانی/ئیلاهی. خاڵێکی سەرەکیی دیکەی ئەم غەزەلانە باسکردنە لە کاتیبوونی ژیان ...
“کێ پالۆمینۆ مۆلرۆی کوشت؟” ئەو ڕۆمانەیە کە تێیدا ماریۆ ڤارگاس یوسا، براوەی خەڵاتی ئەدەبیی نۆبێل، باسی دەوری کۆمەڵانی خەڵک لە دروستکردنی دیکتاتۆر دەکرێت. یوسا بەو خەڵکانە دەبێژێت وردەدیکتاتۆر، کە هەر ئەوان ڕێگاخۆشکەری دیکتاتۆرە گەورەکانن بۆ ئەوەی دواتر خودی ئەو وردە ...
“لە کولتوورەوە بۆ ئەدەبیات” هەڵبژاردەیەکە لە کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەکانی نووسەر لەسەر بارودۆخ و کیشەکانی کۆمەڵگە، کولتوور و ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە دواساڵانی سەدەی ڕابوردوو. ئامانجی ئەم کتێبە چێکردنی گوتاری ڕەخنەکارییە لە مەیدانی نووسین و ئەدەبیاتی کوردیدا، بۆ ...
“مارکسیزم و ڕەخنەی ئەدەبی” بەقەڵەمی ڕەخنەکاری بەناوبانگی ڕۆژاوایی تێری ئیگلتن توانیوێتی باسوخواسە سەرەکییەکانی ڕەخنەی مارکسیستی چڕ بکاتەوە. ئەم کتێبە پوختەیەکی بەکەڵکی ڕوانگەی ڕەخنەکاران لەم بوارەدا دەخاتە بەر دەستی خوێنەر، و لەهەمان کاتدا نووسەر بۆچوونی خۆیشی دەهێنێتە ئاراوە، و لە کۆتاییدا ...
“زەمزمەی زوڵاڵ” سەرجەم بەرهەمە ئەدەبییەکانی وێژەوان و شاعیری پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سوارە ئێلخانیزادە، دەگرێتە خۆی کە لەلایەن عەبدولخالق یەعقووبی ڕێک خراوە و چاپ کراوە. بەشەکانی ئەم کۆبەرهەمە بریتین لە “تاپۆ و بوومەڵیڵ” کە سەرجەمی پەخشانەکانی کاک سوارە و “خەوەبەردینە” کە ...
“مەکبێس”: دەقێکی شانۆیی تراژیکی ویلیام شێکسپیرە. مەکبێس کورتترین و خۆشەویستترین دەقی تراژیکی شێکسپیرە. ئەم دەقە شانۆییە نیشاندەری لێکەوتە ڕووخێنەرە دەروونییەکانی ستەمکاریی سیاسییە. مەکبێس، پاڵەوانی ئەم شانۆیە، هێمای کەسێکە کە بۆ گەیشتن بە زاتی دەسەڵات هەموو کەسێک دەکاتە قوربانی، بەڵام دواجار ...
“تۆژینەوەی تیۆریی ئەدەبی”: ئەم کتێبەی ڕاجێر وێبستێر بەرکوڵێکە بۆ ناسینی هەندێک لایەنی تیۆریی ئەدەبی. لەم بەرهەمەدا تیۆریی ئەدەبی وەکوو کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای هەڵەهەڵنەگر و دڵنیاییکەر بۆ ڕاڤەکردنی دەق پێناسە ناکرێت، بەڵکوو وەکوو گۆڕەپانێکی پڕپێچوپەنا و بگۆڕ دێتە ناساندن کە ...









