“تۆژینەوەی تیۆریی ئەدەبی”: ئەم کتێبەی ڕاجێر وێبستێر بەرکوڵێکە بۆ ناسینی هەندێک لایەنی تیۆریی ئەدەبی. لەم بەرهەمەدا تیۆریی ئەدەبی وەکوو کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای هەڵەهەڵنەگر و دڵنیاییکەر بۆ ڕاڤەکردنی دەق پێناسە ناکرێت، بەڵکوو وەکوو گۆڕەپانێکی پڕپێچوپەنا و بگۆڕ دێتە ناساندن کە پتر لەسەر دەستی مشتومڕ و جیاوازی دەستنیشان دەکرێت تا هاودەنگی و هاوشێوازی. مژارە سەرەکییەکانی ئەم کتێبە بریتین لە تیۆریی ئەدەبی، زمان و گێڕانەوە، کۆمەلگە و تاکەکەس، و پەیوەندیگەلی دەقی.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە




