بە یادی شاعیری چەوساوەكان

بە یادی شاعیری چەوساوەكان

ئەو کاتەی من چاوم بە دنیا پشکووتبوو، ئەو تەمەنی ٥٤ ساڵ بوو. ئێستا پاش ٤١ ساڵ ، بە کاک گوشاد حەمە سەعیدی گوتبوو تاسەی دەکەم. دەبێ بێت سەردانم بکات. دوو سێ مانگ پێشتر لە کۆیە لە کۆڕی رێزلێنانی ٥ دەقەیەک قسەم لە سەر کردبوو. نەک هەر لە سەر ئەو، لە سەر نەوەی ئەویش، نەوەیەک کە بە قەڵەمی خۆیان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی گەلەکەمان کۆڵیان نەدابوو و نووسیبوویان. باسی “دڵزار”ی شاعیر دەکەم، شاعیری چەوساوەكان. گوتبووم بە سەر چاو. ئەرکی خۆم بە جێهێنا و چوومە خزمەتی. ئەمجارەیان قسەم نەکرد و هەر گوێم بۆ شل کرد. لە بری وشە، کڵاوێکی دەستچنی نەخشاو بە ئاڵای کوردستانم دایە خزمەتی. بزە و قسەی پڕجوانی بوون، دەستیم گوشی و سپاسم کرد کە بۆ نەوەی من بوو بە پرد، بووە بە بەردەباز. ئێمە هەنووکە لێرەین و هەین بە بۆنەی دڵزار و دڵزارەکان. سپاس مامۆستا دڵزاری هێژا.