کتێبێکی نوێی عەبدولخالق یەعقووبی لەسەر شاعیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان جەلال مەلەکشا

لە زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی “کوردستان دیالۆگ” ۲٠۲٤ کتێبی: جەلال مەلەکشا، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان ژانر: توێژینەوەی ئەدەبی نووسینی: عەبدولخالق یەعقووبی دزاینی ناوەڕۆک: ڕەنجدەر جەبار دیزاینی بەرگ: هەرێم عوسمان چاپخانەی پاندا ـ سلێمانی ۲٠۲٤

شیعری جەلال مەلەکشا خاوەنی ئەو توانستە بەرچاوەیە کە گۆڕان لەناو کۆمەڵگادا بێنێتە ئاراوە. جیهانی شیعریی مەلەکشا بەجۆرێک داڕێژراوە دەتوانێت تاک و کۆمەڵ هان بدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرخودان ئامێز و تەحەدای سیستەمی ستەمکار و هەوڵدان بۆ ڕۆنانی جیهانێکی دادگەرتر و ئازادتر و ئاوەدانتر. شیعری جەلال مەلەکشا لە مێژووی ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردیدا بەگشتی و مێژووی شیعری هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، شایستەی ئەوەیە بە یەکێک لە پێشەنگانی شیعری کۆمەڵایەتی و سیاسی لەقەڵەم .بدرێت و وەکوو هێمای بەرگریی نیشتمانی شرۆڤە بکرێت