ماڵەکانم

ماڵی یەكەمم ویژدانمە، بۆیە ئارام و پاكی ڕادەگرم٠
ماڵی دووهەمم مێشكمە، بۆیە پڕ و پاراوی دەكەم٠
ماڵی سێهەمم جەستەمە، بۆیە ڕێك و سەلامەت دەیپارێزم٠
ماڵی چوارەمم خۆشەویستەكەمە، بۆیە ڕێز و قەدری دەگرم٠
ماڵی پێنجەمم زمانمە، بۆیە دەولەمەند و شیرینی دەكەم٠
ماڵی شەشەمم خانووەكەمە، بۆیە خاوێن و خۆش دەیهێڵمەوە٠
ماڵی حەوتەمم نیشتمانەكەمە، بۆیە پیرۆز و پارێزراو خۆشم دەوێ٠
ماڵی هەشتەمم جیهانە، بۆیە لێبڕاوانە و ئاشتیخوازانە ئاوەدانی دەكەمەوە٠

(وێنە: كرماشان بە كامێرای خۆم)

عەبدولخالق یەعقووبی