من مرۆڤم

من پێستم سپییە بەڵام ڕەشپێستم خۆش دەوێ; من پیاوم بەڵام دوژمنی ژن نیم; من هیومانیستم سەرباری ئەوە ڕێز لە دینباوەڕان دەنێم; من مرۆڤم كەچی هەرگیز خۆم لە سەرووی خاك و بەرد و شاخ و گژوگیا و ئاژەڵانەوە نابینم٠
من تەنیا كاینێكم هەم وەكوو هەموو كاینێكی دیكە; شكۆی من لەسۆنگەی بوونی منەوەیە نەك لەبەر باوەڕ و پێست و ڕەگەزم; بەشێكم لە پێویستییەكانی ئەم جیهانە بەهەڵكەوت و ئەم ژیانە بەڕێكەوتە; ئەگەر جوانم بەبۆنەی جوانیی هەموو ڕەگەزەكانی دیكەی ئەم گەردوونەوە جوانم٠ من چیم ئەگەر چیا و ئاسمان و دەشت و درەخت و با نەبن؟!

عەبدولخالق یەعقووبی