مەکبێس

مەکبێس

“مەکبێس”: دەقێکی شانۆیی تراژیکی ویلیام شێکسپیرە. مەکبێس کورتترین و خۆشەویستترین دەقی تراژیکی شێکسپیرە. ئەم دەقە شانۆییە نیشاندەری لێکەوتە ڕووخێنەرە دەروونییەکانی ستەمکاریی سیاسییە. مەکبێس، پاڵەوانی ئەم شانۆیە، هێمای کەسێکە کە بۆ گەیشتن بە زاتی دەسەڵات هەموو کەسێک دەکاتە قوربانی، بەڵام دواجار خۆی دەبێتە گەورەترین قوربانیی ئەم خەون و خواستە ئەهریمەنییە. ئەم کتێبە بە وەرگێڕانی عەبدولخالق یەعقووبی دوو جار چاپ کراوە و بڵاو بووەتەوە.

 

بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە