بە بۆنەی سەدەمین ساڵی لەدایكبوونی مامۆستا ھێمن

بە بۆنەی سەدەمین ساڵی لەدایكبوونی مامۆستا ھێمن

ھێمن سێ خزمەتی گەورەی بە مێژووی ئەدەبی كوردی كرد: یەكەم، شیعری كلاسیكی كوردیی لە زمانی نوخبەگەرایانەی قوتابخانەی بابان پەڕاندەوە بەرەو زمانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی ئاسایی . دووھەم، ناوەڕۆكی شیعری كلاسیكی كوردیی لە چەمكگەلی میتافیزیك بەگشتی و عاریفانە بەتایبەتی بەرەو ئاقاری چەمكگەلی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانە برد. سێھەم، ئەدەبی ڕۆژھەڵاتی كوردستانی لە قۆناغی كلاسیكەوە گواستەوە بۆ قۆناغی مۆدێرن، ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی گۆڤاری سروە و لەوێشەوە پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوێی وێژەوان كە دواتر زۆربەیان بوونە دەنگی جیددیی ئەدەبی مۆدێرن.
ھێمن كۆڵەكەی ماڵی ئەدەبی كوردی لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان و دیوەخانی ئەو ماڵە لە ھەموو كوردستانە.