“دیالۆگ و داهێنان” لە دوو بەش پێکهاتووە: یەکەم، بەشی دواندن کە بریتییە لە کۆمەڵێک وتوێژی نووسەرە لەگەڵ چەندین کەسایەتیی دیاری بواری ئەدەبی کوردی لەچەشنی شێرزاد حەسەن، ڕێبوار سیوەیلی، ڕەهبەر مەحموودزادە، و عەتا نەهایی. دووهەم، بەشی دوان کە بریتییە لە کۆمەڵیک وتوێژی گۆڤارە کوردییەکان لەگەڵ نووسەر لەسەر بابەتی لەچەشنی ڕۆمانی کوردی و ئاریشەکانی، ئەدەبیاتی کوردی و چەمکی داهێنان، بزاڤی ڕۆشنبیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.




