“پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەوی تاوەگۆزی-دا”

پێشکەشکردنی وتاری “پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەوی تاوەگۆزی-دا” لە دووهەمین دیداری ئەدەب و کولتووری هەورامی لە هەڵەبجە، ڕۆژی شەممە، ١٩/١١/٢٠٢٠ و تازەکردنەوەی دیداری هاوڕێیانی وێژە و وشە. وتارەکەم بە یاد و ناوی هەرمانی گیانبەختکردووانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەکەم دەستپێکرد. پوختەی بابەتەکەم:
“مەولەوی لەمەڕ عەنبەر خاتوون، یان بەگشتی ژن، ڕوانگەیەکی ئاشقانەی هەبووە نەک عارفانە یان شەریعەتمەدارانە. جگە لەمە، ئەو وجوودی ژنی بە سووژەی هەڵسەنگاندنی ئایدیۆلۆجیک دانەناوە تا دواجار پێی وابێت ژن هێمای “نەفسی ئەممارە” یان “حەیوانییەت” بێت، ئەوشتەی لە شیعری مەولەوی بەلخیی فارسدا بەئاشكرا دەبینرێت. مەولەوی تاوەگۆزی لەمەڕ پەیوەندیی ژن و پیاو باوەڕی بە دوانەلێکدژی پیاو/ ژن، باڵادەست/ ژێرەدەست، ڕەحمان/ شەیتان و هتد نییە. بەکورتی و بەکوردی، پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەوی تاوەگۆزیدا پێگەیەکی ئاشقانەی بەرزی ڕێزلێگیراوە.”
عەبدولخالق یەعقووبی