بۆ یادی دەساڵەی كۆچی شێركۆی شیعر (٢٠١٣/٨/٤)

بۆ یادی دەساڵەی كۆچی شێركۆی شیعر
 شـیعری شـێرکۆ بێکەس لێوانلێوە لە ڕۆحی بەرەنگاربوونەوە و هیوا، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی ئەو بە خۆشەویسـتیی نیشـتمانەکەی لەلایـەک و دادپـەروەری و ئازادیـی لەلایەکـەی دیکەیـە. شـێرکۆ بێکـەس جیهانێـک وێنـا دەکات کـە خۆشەویسـتی و تێگەیشـتن بەسـەر نەفـرەت و سـتەمدا سـەربکەوێت و، تاکـەکان بتوانـن ئازادانـە باسـی ناسـنامەی کولتـووری و سیاسـیی خۆیـان بکـەن. ئەگەرچـی شـیعرەکانی ئـەو زۆرجار ئەو ئـازار و مەینەتییانە وێنـا دەکـەن کـە گەلەکـەی لەسـۆنگەی نەیارانییـەوە چەشـتوویانە، بـەڵام پەیامـی هیـوا و خۆڕاگریـش بڵـاو دەکەنـەوە.
بەرهەمەکانـی ئـەو ئیلهامبەخشـی هەسـتکردن بـە یەکگرتوویـی و ئیـرادەن، هانـی تاکەکانـی نیشـتمان دەدەن چالاکانـە لـە بەدواداچوونی دادپەروەری و ئازادیـدا بەشـداری بکـەن. شـێرکۆ بێکـەس بـە تێکەڵکردنـی تـەوەری خۆشەویسـتی، نیشـتمان و بەرخـۆدان و ڕەخنەگربـوون تابلۆیەکـی شـیعریی دروسـت دەکات کـە بەقووڵـی دەنگدانـەوەی لـە ناخـی خوێنەرانـدا هەیـە، ئـەوە لـە حاڵێکدایـە سـنوورە کولتـووری و زمانەوانییەکانیـش تێدەپەڕێنـێ و وادەکات شـیعرەکانی چەنـدەی کـوردی بـن ئەوەنـدەش جیهانـی بـن. (بەشێك لە پێشەكیی كتێبی “نیشتمانی شێركۆ بێكەس و دەربەندی خۆشەویستی” بە قەڵەمی عەبدولخالق یەعقووبی كە پێشكەش بە دەهەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس، شاعیرێك لە ڕەگەزی ڕەشەبای سلێمانی، كراوە٠ ئەم كتێبە لە بڵاوكراوەكانی ڕێكخراوی کوردستان دیالۆگە٠)